چاودێرانی منـداڵ هۆشمەندتر دەبن
![چاودێرانی منـداڵ هۆشمەندتر دەبن](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/chwaderehoshhmand.jpg )
مایكەكەی دوو لاییە واتە هەم گوێت لە دەنگی منداڵەكەی خۆت دەبێ و دەم دەكرێت لەدوورەوە لایەلایەی بۆ بكەی و گۆرانی بۆ بڵێی. كامێراكە لە تاریكەشەویشدا كێشەی نییە چونكە سیستەمی تیشكی سەرووی سووری هەیە. بەهۆی كامێراكە نەك دەتوانی شوێنی منداڵ بخەیە ژێر چاوەدێری بەڵكو دەكرێت لە دوورەوە بەهۆی كامێراكەوە كۆنترۆڵی ئامێرەكانی سەردی و گەرمی ژوورەكەش بكەی. لەگەڵ سیستەمی بڵندۆی ئامازۆنی ئەلكەساش دەگونجێت واتە دەكرێت هەر گۆرانی و مۆسیقایەك كە منداڵەكە حەزی لێدەكات بەهۆی ئەو سیستەمەوە بۆ لێبدەی.