پرۆگرامێك بۆ ئامادەكردنی فیلمی فێركاری

پرۆگرامێك بۆ ئامادەكردنی فیلمی فێركاری
ئەگەر تۆ یەكێك لەوانەی خوازیاری ئەوەی زانیاری لە بواری كۆمپیوتەر و پرۆگرامەكانی فێری كەسانی دیكە بكەی، پێویستت بە پرۆگرامێك كە ئاسانكاریت بۆ بكات و تۆماری ئەو فیلمە فێركاریانە بكات كە نیازتە بڵاویان بكەیەوە..
پرۆگرامی تایبەت بە تۆماركردنی شاشەی كۆمپیوتەر و فێركاری گەلێكن، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەو بوارەش پرۆگرامی Wondershare DemoCreatorە. ئەم پرۆگرامە توانای تۆماركردنی فیلم لە پرۆگرامەكان، ماڵپەڕەكان، شاشەی سیستەم و تەنانەت ئەو ڤیدیۆانەی كە بڵاویان دەكەیەوە. پرۆگرامەكە بە جۆرێك دروستكراوە كە تەنانەت گوێت لە چركەی كلیكی ماوسیش دەبێت، یان ئەو دوگمانەی لە كیبۆرد دایان دەگری. توانایی زوم و گەورەكردنی مەبەستەكانتی هەیە. توانای روونكردنەوە لەكاتی تۆماركردنیدا هەیە. پرۆگرامەكە خێراییەكی زۆری هەیە لە كاتی تۆماركردندا و دەكرێت فایلەكەت بەو فۆرماتەی مەبەستتە سەیڤی بكەی.
Top