كامێرایەكی بچوكی سەد میگاپیكسلی

كامێرایەكی بچوكی سەد میگاپیكسلی
باسكردن لە كامێرای سەد میگاپیكسل ئەگەر دە ساڵ لەمەوبەر با وەك خەیاڵ دەهاتە بەرچاو، بەڵام بەراستی ئێستاكە كامێرای سەد و دووسەد میگاپیكسیلش بەرهەم هاتووە.
كامێرای سەد میگاپیسكلی لە جۆری iXM هەم قەبارەیەكی بچووكی هەیە و هەم كوالیتییەكی باش، ئەم كامێرایە زیاتر بۆ كۆداكۆپتەرەكان دەگونجێت، ئەم كامێرایە هەستەوەرێكی مەزنی تێدایە لە جۆری BSI و هی كۆمپانیای سۆنییە. كامێرای ناوبراو نە بە ئاو تێكدەچێ و نە بە تۆز و خۆڵ و كەشوهەوای نالەبار. كامێرای iXM شوێنی كەلێنی USB3 هەیە لەگەڵ HDMI و كارتی میمۆری جۆری XQD و كێشی كامێراكە 630 گرامە. بەڵام نرخی كامێراكەش زۆر كەم نییە، 50 هەزار دۆلار خانوویەكی پێدێ!
Top