كامێرای Insta360 Nano S بۆ ئایفۆن

كامێرای Insta360 Nano S  بۆ ئایفۆن
كامێرای جۆری Insta360 Nano S سەربەخۆ نییە و بەڵكو لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن پەیوەند دەدرێت و دەتوانێت ڤیدیۆی 360 پلەیی بگرێت، جگە لەوەش وێنەی K4یش دەگرێت. ئەو وێنانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن 20 میگاپیكسلن. دەكرێت ڤیدیۆ چت 360 پلەیشی پێ ئەنجام بدرێت.
كامێرای ناوبراو دوو رەنگی رەش و رەساسی هەیە، گۆشەكانی دیمەنێك هاوكات پێكەوە نیشان دەدات. لە رێگای چاتەوە دەكرێت گۆشەیەك یان هەموو گۆشەكان هاوبەش بكەی. كامێرای ناوبراو توانای گرتنی فیلمی سێ دەوریشی هەیە. هەروەك لە وێنەكەدا دەبیندرێ، كامێراكە هەم دەكرێت راستەوخۆ كاری پێبكرێت و هەم دەشكرێت لە موبایلی ئایفۆن پەیوەند بدرێت.
Top