كامێرایەكی بەهێز كە لە ریزی یەكەمی كامێرا 360 پلەییەكاندایە كامێرای جۆری Fly360ە، كامێراكە راستەوخۆ سوود لە كێبڵی HDMI وەردەگرێت و راستەوخۆش فیلمەكان بۆ یوتیوب و فەیسبوك دەگوازێتەوە. جگە لەوەش سیستەمی وای-فای هەیە بە مۆبایل و كۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە. خاڵی بەهێزی كامێراكە بوونی باترییەكی بەهێزە كە هەتا 15 كاتژمێر دەتوانی سوودی لێوەربگری. كاتژمێر و نێوێكی بەردەوام فیلم بە كوالیتی HD دەگرێت. كامێراكە بە پێكەوتن و بەربوونەوە خوار تێكناچت. میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە.