كامێرای وەرزشی 360 پلەیی VIB 360

كامێرای وەرزشی 360 پلەیی VIB 360
گارمێن یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی كامێرای 360 پلەیی، یەكێك جۆرەكانی خۆی بەناوی VIRB 360 خستەڕوو، كامێراكە لە دوو لێنزی 180 پلەیی پێكهاتووە كە پێكەوە كامێرایەكی 360 پلەیی پێك دێنن. دەكرێت بەبێ ئەوەی كە دەست لە كامێراكە بدەی تەنیا بە دەنگ كۆنترۆڵی بكەی. ئەم كامێرایە وێنەكانی زۆر لەسەرێیە بە كوالیتی K5 وێنە دەگرێت. كامێراكە جگە لە سیستەمی GPS، هەستەوەری جوڵە، هەواپێو، «ژیروسكۆپ» و ئاراستەنوێنیشی هەیە. بەهۆی كامێراكەوە دەتوانیت زانیاری زۆر گرنگ لە مەودای رۆیشتووی خۆیت بزانی. كامێراكە لە كەشوهەوای 40 هەتا 185 پلەیی كار دەكات و لە ژێر ئاویشدا تێك ناچێت، بۆیە بۆ وەرزشكاران زۆر گونجاوە چونكە تەكنەلۆژیای وای-فاشی هەیە. لەگەڵ موبایل پەیوەند دەدرێت و هەر لەموبایلەكەشەوە دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێت. كامێراكە نە تەنیا وێنە بەڵكو دەنگیش لە هەرچوارلاوە دەگرێت.
Top