كامێرای Gear 360ی سامسۆنگ

كامێرای Gear 360ی سامسۆنگ
سامسۆنگ لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا ناوێكی نامۆ نییە و كۆمپانیایەكی ناسراوە، ئەویش لەبواری بەرهەمهێنانی كامێرای 360 پلەییدا خۆی تاقیكردۆتەوەو یەكێك لە كامێرا ناسراوەكانی كۆمپانیای ناوبراو (Gear 360)ە. ئەم كامێرایە لە دوو حاڵەتی Single و dual سوود وەردەگرێت. جگە لە وێنەی 360 پلەیی دەتوانێت ڤیدیۆ و دەنگیش بەم شێوەیە بگرێت. وێنەكان بە فۆرماتی JPG تۆمار دەكرێن. لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر لە رێگای بلوتوس و وای-فایەوە پەیوەند دەدرێن. لەگەڵ زۆربەی موبایلەكانی كۆمپانیای دەگونجێن. كوالیتی وێنەكانی 15 میگاپیكسلە. تایبەتمەندی كامێراكە گەلێكن كە كامێراوانی پێشەیی دەتوانێت سوودیان لێببینێت. كامێراكە بە تۆز و خۆڵ تێكناچێت و هەربۆیە بۆ وێنەگرانی پیشەیی لە شوێنی كراوەدا گرنگی خۆی هەیە.
Top