مۆبایلەكانی سۆنی دەبن بە پلەی ستیشن 4

مۆبایلەكانی سۆنی دەبن بە پلەی ستیشن 4
ئەم سەردەمە ئامێرێكی زۆر تایبەت بە گەمەی ئەلكترۆنی لە بازاڕدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپیوتەر و تەبلێت و مۆبایلیش دەكرێت یاری ئەلكترۆنیان پێ ئەنجام بدرێت.. بەڵام ئەو یارییانەی بە مۆبایل ئەنجام دەدرێن بەهۆی بێهێزبوونی سەختە ئامرازەكانی مۆبایل دەبێت ئەو یارییانەن كە زۆر قورس نین و ناكرێت یارییەكانی پلەی ستەیشن و ئامێرەكانی دیكە بە مۆبایل بكرێن. سۆنی هەوڵیداوە بە مۆبایلە ئاساییەكانیش یاری قورس و گەورە ئەنجام بدرێت..
كۆمپانیای sony لەم ماوەیەدا ئامێرێكی تایبەت بە مۆبایلەكانی خۆی بەرهەم هێنا كە بە ئامێری X mount ناسراوە. بە سوود وەرگرتن لەم ئامێرە بەكارهێنەران دەتوانن یارییەكانی پلەی ستەیشن 4 لەسەر مۆبایل بكەنەوە.
هەموو مۆبایلەكانی زنجیرەی ئیكسپریای سۆنی لەگەڵ ئەم ئامێرە دەگونجێن.
Top