پرۆگرامێك بۆ چاودێــری كردنی كۆمپیوتەر

پرۆگرامێك بۆ چاودێــری كردنی كۆمپیوتەر
سیستەمی مۆنیتۆرینگ (monitoring) بەو سیستەمە دەگوترێت كە كۆمپانیایەك یان زانكۆیەك، یان بنكەیەك و هەر شوێنێك كە چەندین كۆمپیوتەری لێیە و لەیەك تۆڕدا بەستراونەتەوە بیانخەیە ژێر چاودێری خۆت و بزانی هەركام لە كۆمپیوتەرەكان چ پرۆگرامێك دەكەنەوە و چی دەكەن؟
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن بۆ ئەم مەبەستە یەكێك لەوانە پرۆگرامی HomeGuard Activity Monitorە، ئەم پرۆگرامە بچووكە و زیاتر بۆ چاودێری كردنی تۆڕێكی بچووكە یان چاودێری كردنی ئەندامانی ماڵەوەیە. دایك و باوكان دەتوانن كاروكردەوەی منداڵەكان بخەنە ژێر چاودێری بزانن چ دەكەن و پرۆگرامێك دەكەنەوەو لەگەڵ كێ هەڵسوكەوت دەكەن، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی ئەو سایتانەی مەبەستتە دایان بخەی، ئەو پرۆگرامانەی كە پێویست ناكات بكرێنەوە كۆدیان لەسەر دابندرێ، بەهۆی پرۆگرامەكە دەكرێت بەردەوام فیلم لە دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكان هەڵبگریەوە.
Top