چاوی شین كامێرایەكی ئایندە
كامێراكە جۆری سێ دووریە و اتە 3D و جگە لەوەش كامێرایەكی كوالیتی بەرزە.
خاڵی جێگای سەرنج لە كامێراكەدا ئەوەیە بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و كار پێكردن هیچ دوگمەیەكی نییە، بەڵكو وەك مۆبایلی ئایفۆن لە شاشەكەدا كۆنترۆڵ دەكرێت و تەنانەت دوگمەی هەڵبوونیشی هەر لە شاشەكەدایە.
هۆكاری ئەوەی كە پێیدەگوترێت چاوی شین واتە Blue Eye ئەوەیە كە بە هەر چوار دەوری كامێراكەدا تیشكی شین هەیە. تیشكە شینەكە تەنیا بۆ ئەوەیە كە بزاندرێ كامێراكە هەڵبووە یان كوژاوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێش بەو تیشكە زیادیانە دەگرێت كە لەكاتی وێنەگرتندا دەبنە هۆی تێكدانی وێنەكە، خاڵێكی دیكەی كامێرای ناوبراو ئەوەیە كە بۆ شەحن كردنەوە پێویستی بە وایەر نییە و بە سیستەمی وایەرلەیس شەحن دەبێتەوە.