كاتژمێرێك دەستی بەكارهێنەر دەكاتە لەمسی

كاتژمێرێك دەستی بەكارهێنەر دەكاتە لەمسی
كاتژمێرە هۆشمەندەكان هەتا دێن تایبەتمەندییەكانیان زیاتر دەبن و كاتژمێری نوێتر و بەكارایی زیاترەوە بەرهەم دێن. یەكێك لەم كاتژمێرانە، كاتژمێری LumiWatch كە دەستی بەكارهێنەرەكەی دەكات بە شاشەیەكی لەمسی.. ئەم كاتژمێرە خاوەنی داتاشۆی تایبەت بەخۆیەتی، دەستی بەكارهێنەر دەبێتە شاشە و دەتوانرێت وەك شاشەیەكی لەمسی كاری پێبكات، بۆ نموونە كات بگۆڕێ، دیمەنەكان بگۆڕێ.. ئەوەی لەسەر شاشەیەك دەكرێت لەسەر دەستەكانی دەتوانێ ئەنجامی بدات. كاتژمێرەكە بەرهەمی هەوڵدانی مامۆستایانی زانكۆی (كارنگی ملۆن)ی ئەمەریكایە. بەهۆی داتاشۆیەكەوە دەتوانرێت شاشەكە گەورەتر بكرێت هەتا 40 سانتی چوارگۆشە گەورە بكرێتەوە. رووناكی داتاشۆیەكە لە سێ رەنگی، سور و شین و سەوز پێكهاتووە، تەنانەت دەكرێت ئەوەی لەسەر دەست نیشان دەدرێ لەسەر دیواریش نیشانی بدات. خێراییەكەی 1.2 گیگایە. رامەكەی كەمتر لە یەك گیگایە. بەڵام میمۆری ناوخۆی 4 گیگابایتە، سیستەمی بلوتوس و وای-فای هەیە، لەگەڵ شەوەشدا سیتسەمی ئەندرۆیدی 5ی لەسەرە.
Top