ئەیسۆس تەنكترین مۆنیتۆری پورتێبڵی بەرهەم هێنا

ئەیسۆس تەنكترین مۆنیتۆری پورتێبڵی بەرهەم هێنا
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای asus تەنكترین مۆنیتۆری پورتێبڵی خۆی بەناوی (Asus ZenScreen Go) ی بەرهەم هێنا. پورتێبل بەمانای ئەوەیە كە كێشی كەم و قەبارەی بچووكە و دەكرێت بەكارهێنەر بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵ خۆی ببات. بارستایی و تەنكی شاشەكە تەنیا 8 ملمە.. و كێشی 900 گرامە. ئەم شاشەیە دەكرێت وەك شاشەی دووەمیش بۆ لاپتۆپ بەكار بێت. شاشەكە خۆی 15.6 ئینجە، پشتیوانی لە فیلتەری دژە تیشكی شین دەكات كە ئەم تیشكە زیان بە چاو دەگەیەنێت. باترییەكی بەهێزی هەیە كە دەكرێت ماوەیەكی یەكجار زۆر كاری پێبكرێت.
Top