فڵچەی ددان یان دكتۆری تەندروستی
فڵچە هۆشمەندەكە بەناوی Issalexa ناسراوە پێكهاتووە لە فڵچەی ئەلكترۆنی جۆری T-Sonic و سیستەمێكی هۆشمەندی چاودێری تەندروستی و پاش شیكردنەوە و لێكدانەوەی لیكی دەمی بەكارهێنەر بە دەنگ بە خاوەنەكەی دەڵێت كێشەكانت چیە؟ تەنانەت فڵچەكە لە بواری دەروونییەوە دڵخۆشی بەكارهێنەرەكەی دەداتەوەو پێی دەڵێت "ئەوەندە خەفەت مەخە ژیان ئەوەندە ناهێنێ خەمی بۆ بخۆی" یان پێی دەڵێت" بێ هیوا مەبە ژیان باشتر چاوەڕوانتە". فڵچەكە تەنانەت بە ناوی خۆشت بانگت دەكات. خودی فڵچەكەش زۆر نەرمە و هەموو كەلێنەكانی ددان دەگرێتەوە، هەر جارێك شەحن بكرێتەوە گەر هەموو رۆژێك جارێك ددانەكانت بشۆی هەتا یەك ساڵ شەحنەكەی دانابەزێت..