فڵچەی ددان یان دكتۆری تەندروستی

فڵچەی ددان یان دكتۆری تەندروستی
چەند ساڵێكە فڵچەی ددانی سمارت كەوتوونەتە بازاڕ، بەهۆی ئەو فڵچانەوە بەكارهێنەر دەتوانێت چۆن ددانەكانی بشوات و چ شوێنێكی پاك نەكراوەتەوە خاوێنی بكاتەوە و رۆژانە چەند جار و لە چ كاتێك ددانەكانی بشوات، ئێستا فڵچەیەك بەرهەم هاتووە چەند هەنگاوێك لە پێشترە.. ئەم فڵچە هۆشمەندە لە رێگای لیكی دەمە تێدەگات بەكارهێنەرەكەی لە بواری تەندروستی و رۆحیەوە دەناسێنێ و كێشەكانی دەزانێت و بە دكتۆری تایبەتی رادەگەیەنێ وەك دەزانێت بەكارهێنەرەكەی توڕەیە، خەمۆكی و نیگەرانی هەیە یان نەخۆشی تەندروستییەكانی چینە!
فڵچە هۆشمەندەكە بەناوی Issalexa ناسراوە پێكهاتووە لە فڵچەی ئەلكترۆنی جۆری T-Sonic و سیستەمێكی هۆشمەندی چاودێری تەندروستی و پاش شیكردنەوە و لێكدانەوەی لیكی دەمی بەكارهێنەر بە دەنگ بە خاوەنەكەی دەڵێت كێشەكانت چیە؟ تەنانەت فڵچەكە لە بواری دەروونییەوە دڵخۆشی بەكارهێنەرەكەی دەداتەوەو پێی دەڵێت "ئەوەندە خەفەت مەخە ژیان ئەوەندە ناهێنێ خەمی بۆ بخۆی" یان پێی دەڵێت" بێ هیوا مەبە ژیان باشتر چاوەڕوانتە". فڵچەكە تەنانەت بە ناوی خۆشت بانگت دەكات. خودی فڵچەكەش زۆر نەرمە و هەموو كەلێنەكانی ددان دەگرێتەوە، هەر جارێك شەحن بكرێتەوە گەر هەموو رۆژێك جارێك ددانەكانت بشۆی هەتا یەك ساڵ شەحنەكەی دانابەزێت..
Top