زانیارییەكی كورت لەبارەی كارتی گرافیكی دەرەكی

زانیارییەكی كورت لەبارەی كارتی گرافیكی دەرەكی
بەكارهێنەری كۆمپیوتەر رەنگە باش بزانێت هاردی دەرەكی چییە، هاردێك كە دەكرێت داتاكانی خۆتی لەسەر دابكەی و هەڵبگری، هەمان ئەركی فلاش میمۆری بەڵام بە قەوارەی گەورەتر... بەڵام ئەوەی سەروكاری زۆری لەسەر كۆمپیوتەر نەبێت نازانێت كارتی شاشە چییە، كارتی شاشە یان گرافیك كارت پارچەیەكە ئەركی نیشاندان و رەنگەكانی سەرشاشە و رێكخستنیان ئەنجام دەدات، بەبێ كارتی شاشە بینەر هیچ شتێك نابینێت، هەتا كارتی شاشەش بەهێزتر بێت، رونی و دیقەی سەر شاشە گەشترە.. كارتی شاشە لەناو خودی كۆمپیوتەرەكەدایە، لەم دواییەدا خەریكە گۆڕانكارییەك لەم بوارەشدا بكرێ و كارتی شاشەی دەرەكیش بەرهەم بێت، واتە وەك پارچەیەك لەدەرەوەی كۆمپیوتەر بێت، یەكەم كارتی شاشەی دەرەكیش بەناوی eX Core بەرهەم هاتووە، لەناو ئەم پارچەیەكدا كارتی گرافیكی جۆری NVIDIA GeForce GTX 1050 هەیە كە رامەكەی 4 گیگابایتە، ئەم جۆرە كارتی گرافیكیە بۆ گشت ئەو لاپتۆپ و دیسكتۆپانەی كە كارتی شاشەیان بێ هێزە گونجاوە.
Top