كاغەزی دیجیتالی شتێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا
![كاغەزی دیجیتالی شتێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/kaxzeedijetal.jpg )
كاغەزی دیجیتالی بریتییە لە شاشەیەكی تەنكی ئەلكترۆنی كە بەهۆی قەڵەمی تایبەتی خۆیەوە دەتوانیت شتی لەسەر بنووسی و بكێشیەوە و هەڵیبگری.. كۆمپانیای سۆنی یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئەم كاغەزە، لەم دواییەدا جۆرێكی ئەم كاغەزەی بەناوی DPT-CP1 بە قەوارەی 10.3 ئینج خستەڕوو.كاغەزی دیجیتالی تەنیا یەك رەنگی هەیە ئەویش رەشە، حیبرەكەشی ئەلكترۆنییە، بەقەد كاغەزێكی A4 دەبێت و پشتیوانی لە فۆرماتی PDF دەكات، واتە هەر بابەتێك بینووسی یان بیكێشیەوە دەبێتە فایلێكی PDF. میمۆری ناو كاغەزە دیجیتالییەكەی سۆنی 16 گیگابایتە بە هەردوو سیتسەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و سیستەمی ویندۆز و ماك پەیوەند دەدرێت. كاغەزەكە بارستاییەكەی بەقەد دە كاغەزی ئاسایی دەبێت. كێشەكەی تەنیا 227 گرامە، ئەگەر جارێك شەحن بكرێتەوە هەتا مانگێك دەتوانی سوودی لێوەربگری.