كاغەزی دیجیتالی شتێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا

كاغەزی دیجیتالی شتێكی نوێ لە تەكنەلۆژیادا
هەتا ئێستا بۆ نووسین و كاروباری رۆژانەمان لە كاغەزێكی ئاسایی سوود وەردەگرین، ئێستا ناوی كاغەزی دیجیتالی بە گوێی زۆر كەس ئاشنا نەبووە، رەنگە كەم كەس هەبێ بزانێ كاغەزی دیجیتالی چییە؟
كاغەزی دیجیتالی بریتییە لە شاشەیەكی تەنكی ئەلكترۆنی كە بەهۆی قەڵەمی تایبەتی خۆیەوە دەتوانیت شتی لەسەر بنووسی و بكێشیەوە و هەڵیبگری.. كۆمپانیای سۆنی یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئەم كاغەزە، لەم دواییەدا جۆرێكی ئەم كاغەزەی بەناوی DPT-CP1 بە قەوارەی 10.3 ئینج خستەڕوو.كاغەزی دیجیتالی تەنیا یەك رەنگی هەیە ئەویش رەشە، حیبرەكەشی ئەلكترۆنییە، بەقەد كاغەزێكی A4 دەبێت و پشتیوانی لە فۆرماتی PDF دەكات، واتە هەر بابەتێك بینووسی یان بیكێشیەوە دەبێتە فایلێكی PDF. میمۆری ناو كاغەزە دیجیتالییەكەی سۆنی 16 گیگابایتە بە هەردوو سیتسەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و سیستەمی ویندۆز و ماك پەیوەند دەدرێت. كاغەزەكە بارستاییەكەی بەقەد دە كاغەزی ئاسایی دەبێت. كێشەكەی تەنیا 227 گرامە، ئەگەر جارێك شەحن بكرێتەوە هەتا مانگێك دەتوانی سوودی لێوەربگری.
Top