بچووكەكان شوێنی گەورەكان دەگرنەوە!

بچووكەكان شوێنی گەورەكان دەگرنەوە!
مینی كۆمپیوتەرەكان شوێنی كۆمپیوتەرە گەورەكانیان گرتۆتەوە، ئەم بچووك بوونەوە هەر جیهانی كۆمپیوتەری نەگرتۆتەوە، بگرە زۆربەی ئامێرە ئەلكترۆنی و دیجیتالییەكان بەرەو بچووك بوونەوە و كارایی زیاتر بوو و وزەی كەمتر بوونەتەوە.. مینی كۆمپیوتەرەكان، كۆمپیوتەرە قەبارە گەورەكانیان لەسەر مێزی كارەكان وەلاناوە و ئێستا سەردەمی كۆمپیوتەرە بچووكەكانە، ئەگەرچی لەم هەرێمەی ئێمە چەند ساڵێكی پێدەچێت تا ئەوە جێ بكەوێ.
لەم دواییەدا مینی كۆمپیوتەری جۆری Chuwi Higame بەرهەم هات كە بەهێزترین پرۆسسەری لەسەرە ئەویش نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە و لەجۆری core i7ە. كۆمپیوتەرە بچووكەكان بۆ ئەركی زۆر قورس وەك كاری گرافیكی و سینەمایی، نەخشەسازی و پرۆگرامەكانی دیزاینی بیناسازی، یارییە قورس و بەهێزەكان، كاری ڤیدیۆیی و سینەمایی و...تاد زۆر گونجاوە. رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 256 گیگابایتە كە هەردووكیان دەكرێ زیاد بكرێن.
Top