هێدستی واقیعی- مەجازی HTC Vive

هێدستی واقیعی- مەجازی HTC Vive
هێدستە واقیعی- مەجازییەكان چەند ساڵێك دەبێتە هاتوونەتە ناو جیهانی تەكنەلۆژیای نوێوە، بەڵام هێشتا گشتگیر نەبوونە و لانی كەم لەم هەرێمەی ئێمەدا بەوجۆرە كە هەیە پێشوازی لێنەكراوە و خەڵك بەگشتی بۆی نامۆیە..
هێدستی واقیعی- مەجازی دوو جۆری هەیە، بەشێكیان سەربەخۆنە و پێویستیان بە موبایل نییە، بەشێكییشیان وێنە و یارییەكان لە موبایلەوە وەردەگرن، بەڵام هەردوو جۆرەكە یەك كاركردیان هەیە ئەویش ئەوەیە بینەر وا هەست پێدەكات لەناو ناخی فیلمەكە یان یارییەكە دایە.
كۆمپانیای HTC لەم ماوەیەدا هێدستێكی واقیعی- مەجازی خستەڕوو كە توانیویەتی رەزامەندی كۆمپانیای FCC وەربگرێ و بەو هۆیەوەش دەتوانێت زیاتر لە 1100 یاری و ئەپلكەیشن بە سەربەخۆیی و بەبێ موبایل بكاتەوە. هێدستەكە بە جۆری HTC Vive ناسراوە. هەروەك ئاماژەمان پێدا هێدستێكی سەربەخۆیە، شاشەیەكی بەهێزی هەیە بۆ نیشاندان و سپكەر و مایكی تایبەت بەخۆی هەیە.
Top