پرینتەرە بچووكەكەی كانون و تایبەتمەندییەكانی

پرینتەرە بچووكەكەی كانون و تایبەتمەندییەكانی
كانون بە یەكێك لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی كامێرا ناسراوە، مێژووی كۆمپانیا لە بواری كامێرادا زیاتر لە نیو سەدەیە.. لە چەند ساڵی رابردوودا كۆمپانیای ناوبراو خەریكی بەرهەمهێنانی پرینتەری بچووكی تایبەت بە وێنەیە كە بە تەكنەلۆژیای Zink كار دەكات، ئەم تەكنەلۆژییە پێویستی بە حیبر نییە بگرە كاغەزی تایبەت بە فۆتۆی لەگەڵدایە. پرینتەرەكە بچووكە بەقەد موبایلێك دەبێت و لەگەڵ موبایلیش بەبێ وایەر پەیوەند دەدرێت. كاغەزی فۆتۆكە تایبەتە و هەستیارە بە گەرمایی و لە ماوەی كەمتر لە خولەكێكدا وێنە بە كوالیتی زۆر جوان چاپ دەبێت..
Top