هێلكە فڕۆكەكە بە ئاماژەی دەست كۆنترۆڵ دەكرێت
![هێلكە فڕۆكەكە بە ئاماژەی دەست كۆنترۆڵ دەكرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/helkawfroka.jpg )
لەم دواییەدا كوداكۆپتەرێكی سەرنج راكێش بەناوی PowerEggبەرهەم هاتووە كە هەم دیزاینەكەی سەرنج راكێشە و وەك هێلكەیەك دەچێت و باڵەكانی لەكاتی نیشتنەوەدا دەچنە پاڵ یەك و راست بەقەد هیلكەیەكی وشتر یان تۆزێك گەورەتر دەبێت..
تەنیا بە یەك دوگمە بەرز دەبێتەوە و دەنیشێتەوە بە ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەت و موبایل كۆنترۆڵ دەكرێت، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە بە ئاماژەی پەنجەكانی بەكارهێنەر كۆنترۆڵ دەكرێت، واتە بەكارهێنەر دەستی چەپ و راستی دەكرێت وەك كۆنترۆڵ بەكار بهێنێت.
كامێرایەكی بەهێزی k4 هەیە و دەكرێت لە مەودای 5 كیلۆمەتر دوور وێنە و فیلم بگرێ، ماوەی فڕینی فڕۆكە بچووكەكە 23 خولەكە. سیستەمی بەهێزی GPS تێدایە و ئەو شوێنەی كە پێیدا دەڕوات دەزاندرێ كوێیە و بەربەستەكان دەناسێت.
كامێراكەی كە K4 و لە جۆری UHDیە دەتوانێت وێنەی زۆر جوان و فیلمی 360 پلەیی و پانۆڕامایی بگرێت، هەروەك ئاماژەی پێدا بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێت و بە هەردوو سیستەمی ئەندرویت و ئای ئۆ ئێس كار دەكات.