هاردێكی وایەرلەیس پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە

هاردێكی وایەرلەیس پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە
بۆ ئەو فیلم و ڤیدیۆیانەی بە موبایل یان كامێرا دەیگرن پێویستیان بە شوێنێكە بۆ هەڵگرتن و دەستكاری كردنیان، میمۆری ناو كامێرا و موبایلەكان رەنگە تێرایی هەموو شتێك نەكات، زۆر زوو پڕ بن، لەكاتێكی وادا پێویستت بە هاردێك یان كۆمپیوتەرێكە كە فیلم و ڤیدیۆكانی بخەیە سەر، لە گەشت و سەیران و سەفەریشدا كۆمپیوتەر هەڵگرتنی زۆر گونجاو نییە.. بۆ ئەم مەبەستە هاردی وایەرلەیسی Gnarbox 2.0 بەرهەم هاتووە. هاردێك بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ موبایل و كامێرا تەنیا لە سیستەمی وای-فای سوود وەردەگرێ، گواستنەوەی خێرا و بێ كێشە..
ئەم هاردە قەبارەی هەڵگرتنی داتاكانی یەك ترابایتە، قەبارەیەكی زۆر، كێش و قەبارەی خودی هاردەكەش بچووك و كەمە و بەقەد موبایلێكە.
خاڵی هەرە گرنگ لە هاردەكەدا بۆ دەستكاری كردنی فیلمەكان و رەوانەكردنیان بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێویستی بە كۆمپیوتەر نییە. راستەوخۆ لەگەڵ پرۆگرامەكانی ئەدۆب پریمەر، ئەدۆب لایترۆم و لۆما فاشیۆن دەگونجێت و فیلم و ڤیدیۆكان بۆ ئەم پرۆگرامانە دەگوازێتەوە. جگە لەوەش داتاكان بۆ dropBox رادەگوازێت، باترییەكی بەهێزی هەیە و ماوەیەكی زۆر شەحنی دانابەزێت.
Top