كامێرایەكی چاودێری گرنگ بەكارهێنانی ئاسان

كامێرایەكی چاودێری گرنگ بەكارهێنانی ئاسان
كامێرا چاودێرییەكان بۆ دانان و بەستنیان پێویستیان بە كەسانی شارەزا هەیە، دەبێ بەردەوام مونیتۆر یان تی ڤییەكیان بۆ دابندرێ.. جگە لەوەش هاردێكی تایبەت هەبێت كە فیلمەكان لەخۆیدا تۆمار بكات. كەچی كامێرای جۆری EverCam بەمجۆرە نییە، بۆ دانانی پێویستی بە هیچ شارەزاییەك ناكات و لە هەر شوێنێك مەبەستە، دار، دەرگا پەنجەرە.. لە هەر شوێنێك دادەنرێ، پێویستی بە وایەریش نییە چونكە بە سیستەمی وای-فای فیلمەكان دەگوازێتەوە. سیستەمێكی ناوەندی لەگەڵدایە كە فیلمەكان بۆ ئەم بەشە بەبێ وایەر دەگوازرێنەوە و بەشە ناوەندییەكە لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت..
كامێراكە هەتا ساڵێك شەحنی دانابەزێت ئەمە بۆ كامێرایەكی چاودێری زۆر گرنگە، بەتایبەتی لە وڵاتێكدا كە كارەبا لە بڕان و پچڕاندابێت.. كامێراكە بۆ شەوی تاریكیش گونجاوە چونكە سیستەمی سەرووی تیشكی سووری هەیە، جگە لەوەش ئەوەندە هۆشمەندە جیاوازی نێوان گیانلەبەر و مرۆڤ دەكات، واتە ئەگەر مرۆڤێك بێتە ناو ژوورەكە زەنگی مەترسی لێدەدات بەڵام بۆ پشیلەیەك واناكات. بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆكانیش پێویست بە هارد ناكات چونكە خۆی راستەوخۆ بۆ مایكرۆ میمۆری دەیانگوازێتەوە، لە هەر كەشو هەوایەكی نالەباردا كێشەی بۆ نایەتە پێش.
Top