كامێرای ملوانكەش بەرهەم هات!

كامێرای ملوانكەش بەرهەم هات!
كامێرا لەم سەردەمەدا بۆتە ئامرازێكی گرنگی ژیانی رۆژانە، مرۆڤ بۆ تۆماركردنی ساتە گرنگەكانی ژیان بۆ ئەوەی كە بە زیندوویی بیان هێڵێتەوە پێویستی بە كامێرایە.. بۆیە كامێرای موبایل شوێنی كامێرای دیكەی گرتۆتەوە.. جگە لە موبایل كاتژمێرە هۆشمەندەكانیش كامێرای خۆیان هەیە. ئامرازی دیكەش هەن وەك چاویلكە و مەدالیای سویچیش كامێرایان هەیە بەڵام ئەوان زیاتر بۆ كامێرای سیخوڕی دەگونجێن. لەم ماوەیەدا كامێرایەكی ملوانكە و بەرۆك بەرهەم هاتووە كە بە جۆری Camera FrontRow ناسراوە. كامێرایەك هەم وەك ملوانكەیەكی سەرنج راكێش هەم ئەركی كامێرا ئەنجام دەدات، راستەوخۆ بە ئینتەرنێت دەبەسترێتەوە و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دەیانگرێ دەكرێت بەبێ موبایل بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێ بكەی. باترییەكەی هەتا 16 كاتژمێر دانابەزێت، دەكرێت بە رێگادا بڕۆی و وێنە بگرێت جا چ پیادە بی یان سواری پایسكل، بە موبایل پەیوەند دەدرێت و دەكرێت هەر راستەوخۆ فیلم و وێنەكان بۆ موبایل بەڕێ بكەی.
Top