وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە تۆمەتی سیخوڕکردن بەکارهێنانی مۆبایلی هواوەی لە بنکەکانی قەدەغەکرد
![وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە تۆمەتی سیخوڕکردن بەکارهێنانی مۆبایلی هواوەی لە بنکەکانی قەدەغەکرد](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/amricasexure.jpg )
“دیف ئیستبۆرن” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، ئێمە هه‌ردوو مۆبایلی هۆشمه‌ندی هواوەی و ZTE كه دروستكراوی چینن، بۆتە هۆکاری مه‌ترسی بۆسه‌ر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌گری، كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو مۆبایله‌وه ترس له‌دزه‌پێكردنی زانیاری كارمەندەنمان ،
وتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو ، كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایانگەیاندوە چیتر ئه‌و دوو جۆره مۆبایله هۆشمەندە له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانیانه‌وه له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارنه‌هێندرێت ، ئەمە لە کاتێکدایە هواوەی سێیه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای دروستكردنی مۆبایله له‌جیهاندا، له‌پاش ئایفۆن و سامسۆنگ.
سەرچاوە techeye.org