ئینستاگرام خزمەتگوزاریەکی نوێی زیادکرد

ئینستاگرام خزمەتگوزاریەکی نوێی زیادکرد
خزمەتگوزاری نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەتوانی لەڕێیەوە ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕیت.
پاش کۆنفرانسی F8 مارک زوکەربێرگ رایگەیاند بەمزووانە تایبەتمەندی نوێ بۆ تۆڕەکە زیاد دەکەین لە ئێستادا تایبەتمەندی نوێی زیاد کردوە کە داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە ژمارەی کارتە کۆمەڵایەتییەکانیان لە هەژمارەکانیان و هێمای ناساندنی کەسییان تۆمار بکەن، پێش ئەوەی کڕینەکە ئەنجام بدەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمتایبەتمەندیە نوێیە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە پێویستیان بە شوێنی دیکە نەبێت بۆ کڕینی ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت ،
چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە ئینستاگرام لە داهاتوودا خزمەتگوزاری دیکەی وەک دیاریکردنی شوێن لە سینەماکاندا بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی

سەرچاوە techeye.org
Top