مۆبایلی گەیمنیگی شیائومی

مۆبایلی گەیمنیگی شیائومی
دوای ئەوەی كە كۆمپانیای (رێزەر) یەكەم مۆبایلی تایبەت بە گەیمی خستە بازاڕ، واتە مۆبایلێك كە تایبەتە بە یاریكردن، ئەگەرچی هەموو ئەركەكانی مۆبایل ئەنجام دەدات، بەڵام تایبەت كراوە بە گەیم، لەم دوایەش كۆمپانیای شیائومی مۆبایلێكی تایبەت بەگەیمی بەناوی Black Shark خستەڕوو.
ئەم مۆبایلە شاشەكەی 6 ئینجە، كوالیتی نیشاندانی زۆر بەرزە واتە (FHD +)، خێرایی زۆر لەسەرێیە واتە (2.8 گیگاهێرتز).. رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 128 گیگابایتە. دوو كامێرای 12 میگاپیكسلی و 20 میگاپیكسلی لە پشتەوە هەیە، هەروەها كامێرایەكی 20 میگاپیسكلی لە پێشەوە. باترییەكەی زۆر بەهێزی هەیە كە ترسی ئەوەت نییە لە ماوەیەكی كەمدا تەواو بێت.
Top