كیبۆردی جۆری EVGA Z10 و تایبەتمەندییەكانی

كیبۆردی جۆری EVGA Z10 و تایبەتمەندییەكانی
كیبۆرد بەشێكی گرنگی كۆمپیوتەرە، لە راستیدا بەبێ كیبۆرد بەكارهێنەر هیچ سوودێك لە كۆمپیوتەر وەرناگرێ.. لەم رۆژانەدا كیبۆردی EVGA Z10 لەلایەن كۆمپانیای EVGA ەوە بەرهەم هات، كیبۆردێك چەند هەنگاوێك لە سەرووی كیبۆردە پێشكەوتووەكان.
لە دیزایندا هەروەك كیبۆردێكی ئاساییە، لە پشت هەر دوگمەیەك گلۆپێكی روناكی هەیە كە لە سەر كۆمپیوتەرەكە دەتوانی رەنگی گلۆپەكان بگۆڕی. شاشەیەكی بچووكیش لەسەر كیبۆردەكەیە هەیە. كیبۆردەكە بۆ هەر مەبەستێك سیستەمی تایبەت بەخۆی هەیە. بۆ هەر پرۆگرامێك دەكرێ دوگمەیەكی تایبەتی بۆ دابندرێ و تەنانەت بۆ یاری ئەلكترۆنییەكانیش..
Top