پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتە دەنگی و ڤیدیۆییەكان

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فۆرماتە دەنگی و ڤیدیۆییەكان
پرۆگرامەكانی تایبەت بە گۆڕینی فۆرماتەكان گەلێكن، چ فۆرماتی دەنگ یا ڤیدیۆ بێت، یا وێنە و تێكستەكان. پرۆگرامەكان توانا و كاركردیان جیاوازە. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Movavi Video Converter یە. ناوی پرۆگرامەكە بەخۆیەوە و ئەركی سەرەكی گۆڕینی فۆرماتە ڤیدیۆییەكانە. بەڵام لە راستیدا هەر فۆرماتی ڤیدیۆیی ناگۆڕێت بەڵكو فۆرماتی دەنگیش دەگۆڕێت، جگە لەوەش دەتوانێت لە فیلمێكدا تەنیا دەنگەكە هەڵگرێتەوە. لەوەش گرنگتر دەتوانێت لە سایتی ناسراوی یوتیۆب فیلم دابەزێنێت و هەر لەوكاتەشدا فۆرماتی فیلمەكەش بگۆڕێت.
Top