مۆبایلێك كە بە 50 رۆژ شەحنی دانابەزێت

مۆبایلێك كە بە 50 رۆژ شەحنی دانابەزێت
باترییەكی بەهێز لە مۆبایلدا لە ریزی باشترین تایبەتمەندییەكانییەتی، مۆبایل هەیە كامێرایەكی بەهێزی هەیە، شاشەیەكی روون، بەڵام باترییەكەی زوو دادەبەزێت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كە تایبەتمەندییەكانی دیكەشی بەبێ بایەخ سەیر بكرێن.
مۆبایلی جۆری Blackview P1000 pro بۆ بواری راگرتنی شەحن لەریزی باشترین مۆبایلەكانی جیهان دێت، چونكە گەورەترین باتری هەیە، باترییەكی 11000 میلی ئامپەری، شەش جار بەهێزترە لە مۆبایلی ئایفۆن 8 و تەنانەت لە زۆر پاوەربانكیش.. بەهۆی ئەو باترییە بەهێزەوە بەكارهێنەر دەتوانێت هەتا 50 رۆژ واتە زیاتر لە شەش هەفتە سوود لە مۆبایلەكە وەربگرێت..
گرنگی مۆبایلەكە لەوەدایە كە ئەم باترییە بەهێزە تەنیا لە ماوەی دوو كاتژمێر و نیو بەتەواوی شەحن دەبێتەوە.
لە مۆبایلی ناوبراودا تەنیا باترییەكە نییە بەهێزە بەڵكو شاشەكەی كە نزیكەی 6 ئینجە و فول ئیچ دییە، رامەكەی 4 گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایت، كامێرایەكی 13 میگا پیكسلی لە پێشەوە و كامێرایەكی 16میگاپیكسلی لە دواوە هەیە. كێشی مۆبایلەكە بەهۆی باترییەكەیەوە تا رادەیەك قورسە واتە 293 گرام و بارستاییەكەی 15 ملمە.
Top