هاردی دەرەكی گەیشتۆتە لووتكەی خێرایی
![هاردی دەرەكی گەیشتۆتە لووتكەی خێرایی](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/hardedaraky.jpg )
لە هاردی پورتێبڵدا جگە لە هەڵگرتنی قەوارەیەكی زۆر لە داتاكان، خێرایی راگواستن و هەڵگرتنی داتاكانیش گرنگە. بۆ نموونە هاردێكمان هەیە 2 ترابایت داتا لەخۆیدا هەڵدەگرێ، بەڵام كاتێك داتاكانی لەسەر دادەنێی یان لە هاردەكە دایدەبەزینی خێرایی كەمە. هاردیش هەیە هەڵگرتنی قەوارەی داتاكانی كەمە، بەڵام خێراییەكەی زۆرە...
هاردی پورتێبڵی جۆری OCZ SX700 پێوانەیی خێرایی تێپەڕ كردووە و لەریزی یەكەمەكان دێت. هاردەكە سایزەكەی تەنیا 2.5 ئینجە. دەتوانێت لە یەك چركەدا 10 گیگابایت داتا لەخۆیدا خەزن بكات..