هێدستی جۆری غۆست ئار جیهانێكی نوێ بۆ مۆبایل

هێدستی جۆری غۆست ئار جیهانێكی نوێ بۆ مۆبایل
هێدستی جۆری ghost AR هێدستێكی واقیعی- مەجازییە بە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە هۆشمەندەكان، ئەپلكەیشنە واقیعی – مەجازییەكان دەكاتەوە. تایبەتمەندییەكی هەیە بەكارهێنەر هەست پێدەكات ڤیدیۆكانی یوتیوب نەك لەسەر شاشە بەڵكو لە نێوان زەوی و هەوادا سەیر بكات. هێدستەكە توانانی بینینی گۆشەی 70 پلەی هەیە و بە سوود وەرگرتن لە هەستەوەرەكانی مۆبایلی بەكارهێنەر شوێنی ئەو لە جیهانی واقیعیدا بەشێوەی سێ رەهەندی نیشان دەدات. ئەم هێدستە لەگەڵ مۆبایلەكانی گەلەكسی و ئایفۆن دەگونجێت.
Top