ئامێرێك گوێ لە بیركردنەوەكانت دەگرێ!
![ئامێرێك گوێ لە بیركردنەوەكانت دەگرێ!](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/amerekgowelaberkradnawt.jpg )
ئەم سیستەمە یان ئەو ئامێرە بە AlterEgo ناسراوە. وەك هیدفۆنێكی گوێگرتن دەچێت، هەستەوەرەكانی ئامێرەكە لە سەرەتادا شەپۆلە دەنگییەكان كە لە دەمارەكاندان و هێشتا نەبوونەتە وشە كۆدەكەنەوە. دواتر ئەو شەپۆلانە دەدرێن بە سیستەمێكی بیرهێنانەوە كە تایبەتە بەم شەپۆلانە و دواتر شیدەكرێنەوە و لێكدەدرێنەوە. گوایە كاركردی ئەو ئامێرە بۆ ئەو شتانە دەبێت وەك، كردنەوەی دەرگا، لێدانی كۆدی نهێنی، كردنەوەی پرۆگرامێك، نووسینی وشە گرنگەكان...تاد.
گرنگترین سوودەكانی ئامێرەكە ئەوەیە كە لەگەڵ كۆنترۆڵە هۆشمەندەكان دەگونجێت و دواتر تەنیا بەبیركردنەوە دەتوانی دەنگی تەلەڤزیۆ كەم كەیەوە، كەناڵ بگۆڕی و ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوەش كۆنترۆڵ بكەی.