لاپتۆپێك بە كارایی كۆمپیوتەرێكی پێشكەوتوو

لاپتۆپێك بە كارایی كۆمپیوتەرێكی پێشكەوتوو
جیاوازییەكی گرنگی نێوان لاپتۆپ و كۆمپیوتەری دیسكتۆپ ئەوەیە كە لاپتۆپەكان لە بواری سەختە ئامرازەوە واتە «هاردوێر» خۆیان لە قەرەی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ (سەرمێز) نادەن، بەڵام لاپتۆپی جۆری ZBook Studio x360 كە هی كۆمپانیای HPیە، كۆتایی بەم گومانە هێنا.. لاپتۆپێك كاركرد و توانای لە ریزی كۆمپیوتەرە بە هێزەكانی جیهاندایە.
یەكەی لێكدەرەوە واتە پرۆسیسەری لاپتۆپەكە لە جۆرەكانی core i5 و core i7ن. كارتی شاشەیەكی زۆر بەهێزی هەیە، هاردی لاپتۆپەكە 4 ترابایتە.. رامەكەی 32 گیگابایتە.. شاشەكەی 15,6 ئینجە و تەواو لەمسییە و كوالیتی نیشاندان K4ە، قەڵەمی هۆشمەندی جۆری Wacom AESی لەگەڵدایە.
لاپتۆپی ناوبراو بۆیە وشەی 360ی لە كۆتاییەكەیدایە بەو مانایە كە 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە ئەگەر شەحنی پڕ بێت بە كاركردنی بەردەوامیش هەتا 16 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت و لەوەش گرنگتر تەنیا لە ماوەی كاتژمێرێكدا پڕ دەبێتەوە.
Top