كامێرایەكی پانۆرامایی بۆ هەموو موبایلێك

كامێرایەكی پانۆرامایی بۆ هەموو موبایلێك
موبایلە پێشكەوتووەكان هەرچەندە كامێرای بەهێزیان تێدایە، بەڵام زۆر كەس حەز دەكات خودی كامێراكە جیاواز بێت لە موبایلەكە، هەربۆیە كۆمپانیایەك هەستاوە بە بەرهەمهێنانی كامێرایەكی بچووك كە لە موبایل دەخرێت، ئەم كامێرا بچووكە بە MADV Mini Panoramic ناسراوە، قەوارەكەی بچووكە، خۆی وەك كامێرایەكی هۆشمەند وایە زیاتر بۆ وێنەی پانۆرامایی دەگونجێت. لە راستیدا كامێراكە پێكهاتووە لە دوو كامێرای 13 میگاپیسكلی كە پێكەوە كار دەكەن. هەردوو كامێرایەكە یەكیان لە پشتەوە و یەكیان لە پێشەوە كار دەكات. بەم كامێرا بچووكە دەكرێت ڤیدیۆ K4 یش بگریت. كێشی كامێرا بچووكە تەنیا 23 گرامە.
Top