ئەڵقەیەك كێشەی كەم خەوی ناهێڵێ
تەكنەلۆژیای نوێ بیری لە چارەسەری ئەمەش كردۆتەوە، ئەڵقەیەكە كە لە یەكێك لە پەنجەكانتی دەكەی و كۆنترۆڵی چۆنییەتی خەوی شەوانەت پێ رادەگەیەنێ. ئەڵقەكە كە بە جۆری Go2Sleep ناسراوە دەبێ بەر لە نووستن لەدەست بكرێ. بەهۆی ئەو هەستەوەرانەی كە تێیدایە شیكردنەوە و لێكدانەوە بۆ هەموو جۆرە خەوێك دەكات.
ئەڵقەكە زانیارییەكانی وەك لێدانی دڵ، رێژەی ئۆكسیژێنی ناو خوێن، ژمارەی وەستان و كەلەكە و كەلەكە كردن ... دەكاتە راپۆرتێك و بۆ پزیشكانی تایبەت بە نەخۆشی كەم خەوی ئامادە دەكات.
كێشی ئەم ئەڵقەیە تەنیا شەش گرامە و دەتوانێت زانیارییە گرنگەكانی حەوتوویەك لە خۆیدا تۆمار بكات. ئەم ئەڵقە دژی ئاو و دژی بەركەوتنە.