سامسۆنگ و بڵندگۆی ئائورا

سامسۆنگ و بڵندگۆی ئائورا
چەند ساڵێكە سپیكەرە هۆشمەندەكان بوونەتە باو و شوێنی زۆر ئامێری دیكەیان گرتۆتەوە، كۆمپانیا گەورەكانی داهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ لەم بوارەدا لە ركابەری دان، سامسۆنگ بەم دواییە نوێترین سپیكەری هۆشمەندی خۆی بەناوی (Samsung Aurora) بەرهەم هێناوە. جیاوازی نێوان ئەم سپیكەرە لەگەڵ ئەوانی دیكە ئەوەیە كە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی سوود لە مۆبایل وەردەگرێ، هەربۆیە بڵندگۆی ناوبراو هیچ مایك و یان هەستەوەرێكی دیكەی نییە كە سپیكەرەكانی دیكە هەیانە. سپیكەرەكە موبایلی لەسەر دادەنرێ و لە مایك و كامێرای موبایلەكە سوود وەردەگرێ.
دیزاینی بڵندگۆكە سەرنجڕاكێشە، كاراكتەرێكی هۆلۆگرافی نیشان دەدات. ئەم كاراكتەرە گوێ لە فەرمانە دەنگییەكانی تۆ دەكرێ و بۆ كاركردنی كاراكتەرەكە دەبێ لە پرۆگرامی تایبەت بەخۆی كەڵك وەربگری.. سپیكەرەكە موبایلەكەش شەحن دەكاتەوە.
Top