دەستەوانەیەك دەستەكانتان دەباتە جیهانی مەجازی

دەستەوانەیەك دەستەكانتان دەباتە جیهانی مەجازی
بەپەرەسەندنی سوود وەرگرتن لە هێدستە واقیعی- مەجازییەكان، ئامێری دیكەش كە پەیوەندییان بە جیهانی واقیعی- مەجازییەوە بەرهەم هاتوون.. بۆ ئەو خوێنەرانەی وشەی جیهانی واقیعی- مەجازیان بۆ نامۆیە ئەو روونكردنەوە پێویستە، لەم چەند ساڵەی دواییدا هەندێك ئامێر بەرهەم هاتوون كە زیاتریان لە چاو دەكرێن ئەوەیە مرۆڤ كە چاو لە فیلمێك یان یارییەك دەكات راستە فیلمەكە یان یارییەكە مەجازییە، بەڵام وا هەست پێدەكرێ لەناو ناخی فیلمەكەدایە و وەك واقعی دەیبینێ..
لەم دواییەدا دەستەوانێك بەرهەم هاتووە كە كاتێك دەست لە شتێك دەدەی وەك واقیعی دەچێت.. بۆ نموونە ئەگەر لە یاری یا فیلمێكدا دەست لە لۆكە بدات، بە نەرمی هەست پێدەكرێ و ئەگەر دەست لە شتێكی زبر بدات هەست بە زبری دەكات.
دەستەوانەكە بە AxonVR ناسراوە. كاتێك ئەو دەستەوانە لە دەست دەكەی، دەتوانی هەست بە گەرمایی، پێكهاتەی شتەكانیش بكەی، بۆ نموونە ئەگەر لە یاری یان فیلمەكەدا كۆپێكی قاوەی گەرم یان ئاوێكی سارد هەڵبگری هەست بە گەرمی و ساردییەكەش دەكەی..
Top