لە ماوەی دوو چركە لە خنكان رزگارت دەكات

لە ماوەی دوو چركە لە خنكان رزگارت دەكات
ئەوانەی شارەزای مەلەوانی نین و مەلە نازانن، كە كەوتنە ناو ئاوەوە پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن بۆ رزگار بوون، تەنانەت كورتە دارێكیش!
ئامێرەكانی رزگاركردن گەلێك زۆرن، بەڵام هەموویان گەورەن و بۆ هەڵگرتن نابن، كۆمپانیایەك هەستاوە ئامێرێكی بچووكی بەقەد قوتووە پیپسیەك بەرهەم هێناوە كە هەم كێشی كەمە و هەم قەبارەكەی بچووكە. ئامێرەكە بە oneup-life-preserver ناسراوە، كاتێك دەیهاوێی بۆ ناو ئاوەوە تەنیا لە ماوەی دوو چركەدا دەكرێتەوە و دەبێتە تیوپێك (لاستیك)ی خۆ رزگاركردن.. كاركردەكەی بەمجۆرەیە كاتێك ئەو ئامێرە دەكەوێتە ناو ئاو، خوێیەكی تێدایە و دەتوێتەوە و هەركە توایەوە سپرینگێك دەكرێتەوەو غازێكی لەناودا دەتەقێتەوەو پڕ لە غازێكی سووك دەبێت و دەتوانیت كەسێكی 160 كیلۆیش لە مردن رزگاری بكات...
Top