هەموو ئەركەكان بەو ئامێرە راپەڕێنە

هەموو ئەركەكان بەو ئامێرە راپەڕێنە
بۆ یاری ئەلكترۆنی بەر لە هەموو شتێك پێویستت بە دەسكی یاری (جویستیك)ە، بەبێ ئەو یارییەكان ئەنجام نادرێن، یان بە ماوس و كیبۆردە بۆ ئەوانەی یاری لەسەر كۆمپیوتەر ئەنجام دەدەن دەتوانن بە ماوس و كیبۆرد یارییەكان بكەن..
كۆمپانیای رێزەر ئامێرێكی داهێناوە كە گشت ئەوانەی ئاماژەمان پێدان لەخۆیدا كۆكردۆتەوە، ئامێرەكە بە Razer RZ07-01440100-R3M1 ناسراوە كە هەم دەسكی گەیمە، هەم كیبۆردە و هەم ماوس.. 20 دوگمەی هەیە كە دەكرێت بۆ هەر كام لە دوگمەكان فەرمان یا پرۆگرامی تایبەتی بۆدابندرێت.. جگە لەو 20 دوگمەیە 8 دوگمەی لەمسی بۆ رۆیشتن بۆ ئەملاو ئەولا هەیە، لە گشت دەسكێكی گەیم دا چوار دوگمەیە (سەرێ، خوارێ، راست، چەپ) بەڵام لەو ئامێرەدا هەشت دوگمە هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانترین رێگا یارییەكە ئەنجام بدەی. لە ژێر دوگمەكان گلۆپی رەنگاورەنگ هەیە، بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێ رەنگەكان بگۆڕێ، جێگای دوگمەكانی دەست بە ئاسانترین شێوە دەگۆڕدرێن، هەروەها ئاسانكاری تێدایە بۆ ئەوانەی كە چەپ دەستن.
Top