لینۆڤۆ و گوگل پێكەوە كامێرایەك بەرهەم دێنن

لینۆڤۆ و گوگل پێكەوە كامێرایەك بەرهەم دێنن
كامێرای واقیعی- مەجازی بەمجۆرە كامێرایانە دەگوترێت كە لەكاتێكدا وێنەیەك دەكرێ ئەگەر بەئامێری تایبەت بەخۆی سەیر بكرێتەوە هەست پێدەكەی لەناو دیمەنەكە دای، واتە هەرچەند دیمەنەكە مەجازییە، بەڵام بە واقیعی دەیبینی..
لەم دواییەدا كۆمپانیای لینۆڤۆ و گوگل پێكەوە كامێرایەكی لەم جۆرە ئاماژەمان پێكرد داهێنا، كامێراكە دوو چاوی هەیە و بۆ فیلم و وێنەگرتنی واقیعی- مەجازی بەرهەم هاتووە. ئاپەكانی وێنەی گوگل و یوتیۆب بۆ ئەم كامێرایە ئامادەن كە وێنەكان لەسەر شاشە پانەكان یا هێدستە واقعی- مەجازییەكان نیشان بدەن. دەكرێت وێنەكان وەك وێنەیەكی نۆرماڵیش سەیر بكرێن.
كامێرای واقیعی- مەجازی mirage لە دوو عەدەسەی 13 میگاپیكسی پێكهاتووە. شاشەكەی 2.2 ئینجییە. كامێراكە دەتوانێ ڤیدیۆ بەكوالیتی K4 بگرێت، دەكرێت راستەوخۆ ڤیدیۆ و وێنەكان بەهۆی پرۆگرامی VR180 google دابنێیە سەر ئینتەرنێت.
Top