تەبلێتێك سیستەمی كرۆمی لەسەرە

تەبلێتێك سیستەمی كرۆمی لەسەرە
سیستەمی كرۆم واتە chrome OS یەكێكە لە سیتسەمەكانی تایبەت بە كۆمپانیای گوگڵ و دەق كراوەیە بەو مانایە كە بەكارهێنەر خۆی دەتوانێ گۆڕانكاری لە هەر بەشێكدا حەز بكات پێكی بێنێ.
كۆمپانیای ACER كە پێشووتر چەند لاپتۆپێكی بەو سیستەمە خستۆتە بازاڕ، بەم دواییە نوێترین تەبلێتی خۆی بەم سیتسەمە بەرهەم هێنا، تەبلێتێك كە بۆ قوتابیان و خوێندكاران بەرهەم هاتووە.
هەرچەندە لە بواری سەختەئامرازەوە تەبلێتەكە زۆر پێشكەوتوو نییە، بەڵام بوونی سیستەمێكی وا دا لە تەبلێتدا گرنگە، چونكە بەكارهێنەر بەبێ ئەوەی پرۆگرامەكانی گوگل پلای دابەزێنێ دەتوانێت راستەوخۆ پرۆگرامەكان بكاتەوە، هەر پرۆگرامێكی تایبەت بە گوگلیش بێت ئەوە راستەوخۆ سوودی لێوەردەگیرێ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە خودی تەبلێتەكە زۆر قەرەباڵغ نەبێت لە پرۆگرام و ئەپلكەیشنە دابەزێندراوەكان. تەبلێتە نوێیەكە بە Chromebook Tab 10 ناسراوە، شاشەیەكی 9.7 ئینجی هەیە. كوالیتی نیشاندانی زۆر بەهێزە. قەڵەمی تایبەت بە خۆی هەیە بەهۆیەوە قوتابیان دەتوانن لەسەر تەبلێتەكە ئەركەكانیان ئەنجام بدەن. رامەكەی 4 گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 32 گیگابایتە. كێشی تەنیا 548 گرامە و بارستاییە ناگاتە سانتێك..
Top