بەهێزترین كارتی گرافیك هەتا ئێستا

بەهێزترین كارتی گرافیك هەتا ئێستا
بۆ ئەوانەی كە شارەزاییان لە كۆمپیوتەر نییە پێویست ئەوە بڵێم كە گرنگترین بەشی كۆمپیوتەر كارتی شاشە یان (گرافیك كارت)ە، هەتا كارتی شاشە بەهێزتر بێت كوالیتی نیشاندان بەهێزترە.. یەكێك لە ناسراوترین كۆمپانیاكانی كارتی گرافیك كۆمپانیای "نڤادا"یە. كۆمپانیای نابراو لەم ماوەیەدا بەهێزترین كارتی گرافیكی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری Quadro GV100 ناسراوە، بەرهەمێكی پیشەیی بۆ كاری، سینەمایی، كلۆد، گرافیك...تاد.
لەسەر كارتی شاشەكە پیتی V دەبیندرێ ئەوە بەمانایە كە Voltaیە و 5120 ناوەكی CUDA دڵی بەهزێترین ئەم كارتی شاشەیەی جیهان پێكدێنن. كارتی شاشەكە 32 گیگابایتە، خێرایی 7.4 ترافلاپ لە چركەیەكدا كە هەتا ئێستا شتێكی وا بەرهەم نەهاتووە.
Top