پادماس و ملیۆنان رەنگ

پادماس و ملیۆنان رەنگ
كۆمپانیای razer كە كارەكانی كۆمپانیای زیاتر بەرهەمهێنانی ئامێری یاری ئەلكترۆنی و كۆمپیوتەری و لاپتۆپی زۆر بەهێزە، بەم دواییە پادماوس واتە (دۆشكچەی ماوس)ی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری Razer Goliathus ناسراوە. بەرهەمێكی جیاوازی گەیم و ستایلێكی جیاواز.
دۆشكچەكە لە گلۆپی بچووكی LED پێكهاتووە و بەهۆیەوە دەكرێت 16 ملیۆن رەنگی جیاواز ببینی. پرۆگرامێكی تایبەت كە لەسەر كۆمپیوتەر دادەنرێت، ئەركی رێكخستنی رەنگەكانی هەیە. جگە لە ستایلە سەرنج راكێشەكەی، خودی پاد ماوسەكەشی هەستیارە بە بەركەوتن و بەهۆی ماوسی تایبەت بەخۆیەوە دەتوانرێت كۆنترۆڵی تەواوت بەسەر یارییە ئەلكترۆنییەكاندا هەبێ، نە تەنیا ئەوە بەڵكو بۆ ئەوانەی كاری دیزاین و گرافیك دەكەن زۆر گونجاوە ئەركەكان ئاسانتر دەكاتەوە.
Top