ئایفۆنەكەت بكە بە شەش كامێرا

ئایفۆنەكەت بكە بە شەش كامێرا
موبایلی ئایفۆن یەكێك لە تایبەتمەندییە باشەكانی ئەوەیە كە ئامێری لاوەكی زۆری بۆ بەرهەم دێت. نوێترین ئامێریش كەڤەر واتە بەرگێكی ئایفۆنە كە جگە لەوەی وەك بەرگی موبایلەكە دەیپارێزێ لە شكان لەكاتی كەوتنە خوارەوەدا، پەیوەند دەدرێ لەگەڵ ئایفۆنەكە و كامێراكەی دەكاتە شەش كامێرا.. ئەم كەڤەرە نوێیە بە Shiftcam 2.0 ناسراوە. لە ئایفۆن 7ەوە هەتا دوایین ڤێرژنی دەكرێت ئەم كەڤەرەی بۆ دابندرێت. جگە لەو شەش عەدەسە كامێرایە عەدەسەیەكی گەورەشی هەیە كە لە كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە دەخرێت.
Top