تەكنەلۆژییەكی نوێ بۆ نیشاندان

تەكنەلۆژییەكی نوێ بۆ نیشاندان
كۆمپانیای لاجیتیك بەم دواییە تەكنەلۆژییەكی نوێی بۆ نیشاندانی ڤیدیۆ و یارییە ئەلكترۆنییەكان داهێناوە، بە جۆرێك مرۆڤ هەست پێدەكات لەناخی دیمەنەكانی ناو ڤیدیۆ و یارییەكاندایە. تەكنەلۆژییە نوێیەكەی لاجیتیك بە Lightsync ناسراوە، ئەم تەكنەلۆژییە چێژێكی تایبەت بە یارییە ئەلكترۆنییەكان دەبەخشێ، تەكنەلۆژییە نوێیەكە بە یارمەتی گلۆپی LED سەرەڕای یاری ئەلكترۆنی بۆ فیلمی سینەمایی و بڵاوكردنەوەی مۆسیقاش گرنگی هەیە. لە هەنگاوی یەكەمدا دوو بەرهەمی كۆمپانیای نابراو پشتیوانی لەم تەكنەلۆژییە دەكەن كە یەكەمیا سیستەمی دەنگی و كیبۆردێكی تایبەتە.
لەكاتی بڵاوكردنەوەی مۆسیقادا جیلوەی نووری گونجاو دەبیندرێ، گۆڕانكاری لەسەر خۆی رووناكی لەگەڵ شەپۆلەكانی دەنگ یەكدەگرێتەوە، بەرزبوونی شەپۆلەكان وا دەكات گۆڕانكاری لە شێوەی بیننەكەش هەست پێبكرێ.
كیبۆردە تایبەتەكەش كە بە جۆری G513 ناسراوە وەك مۆنیتۆر و بڵندگۆكان پشتیوانی لەو سیستەمە دەكات.
Top