ئاتاری جارێكی دیكە بەرهەم دێتەوە

ئاتاری جارێكی دیكە بەرهەم دێتەوە
ئاتاری ناوی یەكێكە لە ئامێرە زۆر كۆنەكانی یاری ئەلكترۆنی، مێژووەكی لەمێژینەی هەیە و بەرلەوەی كۆمپیوتەرەكان وا بە زۆری بكەونە بازاڕەوە ئاتاری بوونی هەبوو. بەڵام دواتر ئامێری نوێتر بۆ گەمەكردن بەرهەم هاتن و ئاتاری كەوتە فەرامۆشییەوە.
لەم ساڵدا جارێكی دیكە بە دیزانێكی دیكە بەرهەم هاتەوە. ئەمجارەیان هەر ئامێرێكی سادە نییە و بگرە زۆر تایبەتمەندی نوێی پێوە زیاد بوونە.
ئاتارییە نوێیەكە بە جۆری Atari VSC ناسراوە، كۆمپانیای بەرهەمهێن پێیوایە ئەمجارەیان ئاتاری پێشكەوتووترە لە زۆربەی ئامێرەكانی تایبەت بەگەیم كردن، هەروەها سیستەمی لینۆكسی بۆ ئەم ئامێرە داناوە. ئامێرەكە نەتەنیا بۆ گەیم، بەڵكو بۆ ئینتەرنێت و سەیركردنی سایتەكانیش دەگونجێت. دەسكی گەیمی تایبەتی هەیە و بە هۆی بلوتوسەوە لە ئامێرەكەی خۆی پەیوەند دەدرێت.
Top