لە ئایندەدا كوادكۆپتەرەكان زۆر ئەرك ئەنجام دەدەن

لە ئایندەدا كوادكۆپتەرەكان زۆر ئەرك ئەنجام دەدەن
چەند ساڵێكە كوادكۆپتەرەكان، یان بەواتایەكی دیكە ئەو فڕۆكە بچووكە دەستیانە كە بە مۆبایل یان بە ریمۆتی تایبەت بەخۆیان كۆنترۆڵ دەكرێن گشتگیر بوونە، پێشووتر ئەم كوادكۆپتەرانە زیاتر لە خزمەتی سەربازی یان شوێنی سینەمایی یان دەزگا ئەمنییەتی و سیخوڕییەكان دابوون، بەڵام ئێستا خەڵكی دیكەش دەتوانن بەكاری بێنن..
كوادكۆپتەرەكان بە هەڵگرتنی كامێرا بەهێزەكانیانەوە ناسراون كە فیلم و وێنە لە شوێنی مەبەست هەڵدەگرنەوە، لەم دواییەدا كامێرای تین پێویش پێوە زیاد بووە، ئەو كامێرانەی كە بۆ مەبەستی زانستی سوودیان لێوەردەگیرێ و شتە زیندووەكان لە مەودایەكی دوورەوە لەگەڵ شتە نازیندووەكان لێكدەكەنەوە و تین و گەرمایی و جوڵە دەستنیشان دەكەن..
كامێرای جۆری Zenmuse XT2 یەكێكە لەم كامێرایانە كە لە كوداكۆپتەركان دەخرێت و دەتونێت بە كوالیتی K4 وێنە بگرێت. خۆی كامێراكە لە دوو هەستەوەر پێكدێت، كامێرایەكی ئاسایی و كامێرایەكی هەستەوەر بە گەرمایی. هەردو هەستەوەرەكەی كامێرا پێكەوە لە یەك كاتدا وێنە دەگرن، یەكێكیان بەشێوەی نۆرماڵ و ئەوەی دیكەیان هی گەرمایی. كامێرایی گەرمایی زیاتر بۆ كار وئەركی زانستی سوودی لێدەبیندرێ، كامێراكان لەگەڵ مۆبای پەیوەند دەدرێن و بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێن.
Top