پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری
تۆماركردن و وێنەگرتن لە شاشە یەكێكە لە كارە سەرەكییەكان بۆدروستكردنی فیلمی فێركاری.. پرۆگرامگەلێك هەن كە تایبەتن بە فیلم هەڵگرتنەوە لەشاشە و دروستكردنی فیلمی فێركاری، رەنگە پرۆگرامی Ashampoo Snap لە ریزی باشەكانیان بێت.
پرۆگرامێك بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لەشاشە لەگەڵ توانای دەستكاریكردنی وێنە و فیلمەكان. بەهۆی ئەم پرۆگرامە بەكارهێنەر دەتوانێت لەسەر دیسكتۆپ وێنە بگرێ وەك (بەشێك یان گشت بەشێكی پرۆگرامێك، ماڵپەڕێك...) لەكاتی پێویستدا دەستكاری بكات. لەو پرۆگرامەدا رێنوێنی بەردەوام هەیە كە لەكاتی فیلم هەڵگرتنەوەدا یارمەتیتان دەدات. بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- سێ جۆر حاڵەتی وێنەگرتنی هەیە.
- لە گشت پرۆگرامەكان فیلم هەڵدەگرێتەوە.
- وێنەكان بەپێی ئەو سایزەیە كە بۆخۆت بۆی دیاری دەكەی.
- وێنەگرتنی ئازاد بەو مانایە ماوس ببیە چ شوێنێك لەوێ وێنە بگرێ.
- توانای دانانی ئێفكتەكان لەكاتی وێنەگرتندا.
- توانای زێدەكردنی دەق لەگەڵ گۆڕینی فۆنت.
Top