به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای Nokia به‌ ناوی Nokia7 Plus تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای Nokia به‌ ناوی Nokia7 Plus تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌م ساڵدا كۆمه‌ڵێك مۆبایلی نوێ نمایشكران له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ له‌ هه‌وڵی زیادكردنی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان و زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی و سه‌رنج ڕاكێشانی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانن به‌لای خۆیان.

یه‌كێك له‌و كۆمپانیا كه‌ له‌م ساڵدا چه‌ندین به‌رهه‌می نوێی ئاشكرا كرد كۆمپانیای نۆكیایه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ناو كێبركێی و ڕكابه‌ری مۆبایله‌ هۆشمه‌ندكان

دواین به‌رهه‌می كۆمپانیای نۆكیا بریتی بوو له‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلێك به‌ ناوی Nokia7 Plus كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و ڕوكارێكی نایاب مۆبایله‌ نوێكه‌ی خسته‌ بازاره‌كانی جیهان

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی :


-شاشه‌ 6 ، .FHD+.گلاسس 3به‌ 18:9


– پڕۆسێسه‌رSnapdragon 660


– ڕام 4 گێگا


– بیرگه‌ی ناوه‌كی 64 گێگا


– توانای به‌رزكرنه‌وه‌ی بۆ 256 گێگا هه‌یه‌


– كامێرا 12MP, f/1.7 + 13MP, f/2.6


– كامێرا پێشه‌وه‌ 16MP


– ئه‌ندرۆید8.0 ئوریۆ


– پاتری 3800mAh .بارگاوی كردنه‌وه‌ی خێرا


– نرخی €399
سەرچاوە techeye.org
Top